Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

ئاشکراکردن 8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كاتێ‌ مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه‌، نزیكه‌ی نیو كاژێر بێده‌نگیه‌ک ئاسمانی گرته‌وه‌.

2 حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێدرابوو.

3 فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێبوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارساكان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات.

4 له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارساكان دووكه‌ڵی بخوور له‌ ده‌ستی فریشته‌كه‌ له‌به‌رده‌م خودا به‌رز‌بووه‌وه‌.

5 فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له‌ قوربانگاكه‌ پڕی كرد له‌ ئاگر و فڕێیدایه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بروسكه‌ و بوومه‌له‌رزه‌.

6 ئیتر حه‌وت فریشته‌كه‌ی حه‌وت كه‌ڕه‌ناكه‌یان پێبوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد.

7 فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌ و ئاگری تێكه‌ڵ به‌ خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه‌ زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا.

8 فریشته‌ی دووه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و شتێكی وه‌كو چیایه‌كی گه‌وره‌ی گڕگرتوو فڕێدرایه‌ ده‌ریاوه‌. سێیه‌كی ده‌ریاكه‌ش بووه‌ خوێن،

9 سێیه‌كی بوونه‌وه‌رانی زیندووی ده‌ریا مردن، سێیه‌كی كه‌شتییه‌كانیش تێكشكان.

10 فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگداری وه‌ک چرا له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر سێیه‌كی ڕووبار و كانیاوه‌كان.

11 هه‌ساره‌كه‌ش ناوی تاڵاو بوو. سێیه‌كی ئاو تاڵ بوو، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌به‌ر تاڵی ئاوه‌كه‌ مردن.

12 فریشته‌ی چواره‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، سێیه‌كی خۆر و سێیه‌كی مانگ و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، تاكو سێیه‌كیان تاریک بن و ڕۆژ سێیه‌كی ڕووناكی نه‌دات و شه‌ویش ئاوا.

13 پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه‌ ماوه‌ و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ