Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

ئاشکراکردن 10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه‌ له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون.

2 سیپاره‌یه‌كی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. پێی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریا و چه‌پی له‌سه‌ر وشكایی دانا.

3 به‌ ده‌نگێكی مه‌زن وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێر نه‌ڕاندی. كاتێ نه‌ڕاندی، حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌ به‌ ده‌نگه‌كانیان هاتنه‌ دوواندن.

4 كاتێ حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه‌ هاتنه‌ دوواندن، به‌ته‌مابووم بنووسم، به‌ڵام ده‌نگێكم له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست ده‌یفه‌رموو: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه‌ وتیان مۆری بكه‌ و مه‌یاننووسه‌”.

5 ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ده‌ریا و وشكایی ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌ و

6 سوێندی به‌ زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه‌ ئافراندووه‌، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه‌ نابێت!”

7 به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه‌ كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خوداش دێته‌ دی، وه‌ک موژده‌ی به‌ به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا.

8 ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیستم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و فه‌رمووی: “بڕۆ سیپاره‌ كراوه‌كه‌ له‌ فریشته‌ ڕاوه‌ستاوه‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر وشكایی وه‌ربگره‌”.

9 چوومه‌ لای فریشته‌كه‌ و پێم وت: “سیپاره‌ بچووكه‌كه‌م پێ بده‌”. پێی وتم: “بیبه‌ و بیخۆ. هه‌ناوت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام له‌ ده‌متدا وه‌ک هه‌نگوین شیرین ده‌بێت”.

10 سیپاره‌ بچووكه‌كه‌م له‌ ده‌ستی فریشته‌كه‌ برد و خواردم، له‌ ده‌مم وه‌ک هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام كه‌ خواردم هه‌ناوی تاڵ كردم.

11 جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ