Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 83 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


ستایش. په‌سنیه‌كی ئاسافه‌.

1 خودایه‌ بێده‌نگ مه‌به‌. كپ مه‌به‌. هێدی مه‌به‌ خودایه‌.

2 ئه‌وه‌تا دوژمنانت هه‌رایانه‌. ناحه‌زانت سه‌ریان به‌رز كردۆته‌وه‌.

3 دژ به‌ گه‌له‌كه‌ت پیلان ده‌گێڕن و ڕاوێژ ده‌كه‌ن دژ به‌وانه‌ی تۆ په‌نات داون.

4 وتیان. “با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان بیانسڕینه‌وه‌. له‌مه‌ودوا ناوی ئیسڕائیل باس ناكرێت”.

5 چونكه‌ به‌ هاوبیری پێكه‌وه‌ پیلان ده‌گێڕن. دژی تۆ په‌یمانیان به‌ستووه‌.

6 ڕه‌شماڵه‌كانی ئه‌دۆم و ئیسماعیلییه‌كان. مۆئاب و هاجه‌رییه‌كان.

7 جبیل و عه‌مون و عه‌مالێق. فه‌له‌ستیه‌ له‌گه‌ڵ دانیشتووی سووڕ.

8 ئاشووریش چووه‌ته‌ پاڵیان. بوونه‌ بازووی به‌هێزی نه‌وه‌ی ڵوت. سیلاه‌.

9 هه‌ر وه‌ک چیت له‌ میدیان كرد، ئاوایان لێ بكه‌. هه‌روه‌ک چیت له‌ سیسڕا و یاڤین كرد له‌ ڕووباری قیشۆن.

10 كه‌ له‌ عێیندۆر فه‌وتان. بوون به‌ په‌ین بۆ زه‌وی.

11 گه‌وره‌كانیان وه‌ک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بكه‌. وه‌ک زه‌ڤه‌ح و چه‌لموناع و هه‌موو میره‌كانیان.

12 ئه‌وانه‌ی وتیان: “له‌وه‌ڕگاكانی خودا ده‌كه‌ین به‌ موڵكی خۆمان”.

13 خودایه‌ بیانكه‌ به‌ ته‌پوتۆز. وه‌ک كای ده‌م بایان لێ بكه‌.

14 ئاگر چۆن دارستان ده‌سووتێنێت. وه‌ک گڕ چیا ده‌سووتێنێت.

15 ئاوا به‌ ڕه‌شه‌بای خۆت قاویان بده‌، به‌ گه‌رده‌لوولی خۆت بیانتۆقێنه‌.

16 ڕوویان به‌ ڕیسوایی بپۆشه‌، تاكو به‌دوای ناوت بگه‌ڕێن ئه‌ی په‌روه‌ردگار.

17 تاهه‌تایه‌ شه‌رمه‌زار و شپرزه‌ بن. با ڕیسوا بن و بفه‌وتێن.

18 با بزانن كه‌ تۆ ناوت یه‌هوه‌یه‌. له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نها تۆ هه‌ره‌به‌رزیت.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ