زەبوورەکان 8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه له‌سه‌ر گتیت. په‌سنیه‌كی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره! تۆ شكۆمه‌ندیی خۆت خستۆته سه‌رووی ئاسمانان. 2 له زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان. 3 كاتێ ته‌ماشای ئاسمانه‌كانت ده‌كه‌م، كه په‌نجه‌كانی تۆ دروستی كردوون، مانگ و ئه‌ستێره‌كان، كه دروستت كردوون، 4 مرۆڤ كێیه تاكو له بیرت بێت؟ یان ئاده‌میزاد تاكو بایه‌خی پێ بده‌یت؟ 5 كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متری دابنێیت، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری. 6 ده‌سه‌ڵاتت داوه‌تێ به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكردی خۆتدا، هه‌موو شتێكت خستووه‌ته ژێر پێی: 7 هه‌موو مانگا و مه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵانی كێویش، 8 باڵنده‌ی ئاسمان و ماسیی ده‌ریا و هه‌رچی له ڕێگای ده‌ریا ده‌ڕوات. 9 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له‌سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره! |