Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 70 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. هی داویده‌. بۆ یادكردنه‌وه‌.

1 خودایه‌ خێرا به‌ بۆ ده‌ربازكردنم، ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ یاره‌مه‌تیدانم‌.

2 با ڕیسوا و شه‌رمه‌زا بن ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێت. با ببه‌زێن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌ خراپه‌ی من ده‌كه‌ن.

3 با هه‌ڵبێن له‌ شه‌رمان ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!”.

4 با هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، دڵخۆش و شادمان بن. با هه‌میشه‌ بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن.

5 منیش هه‌ژار و نه‌دارم. خودایه‌ خێرابه‌ بۆ لام. یارمه‌تیده‌ر و ڕزگاریده‌رم تۆی، ئه‌ی په‌روه‌ردگار دوامه‌كه‌وه‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ