Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌ به‌ ژێداره‌كان به‌ شێوه‌ی شیمینیت. په‌سنیه‌كی داویده‌.

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌ییت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕق هه‌ستانت ته‌مێم مه‌كه‌‌.

2 به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ لاوازم. چاكم بكه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ ئێسقانه‌كانم ده‌له‌رزن.

3 ده‌روونم زۆر په‌رێشانه‌، تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی؟

4 بگه‌ڕێوه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. ژیانم ڕزگار بكه‌، به‌ میهره‌بانیت ڕزگارم بكه‌.

5 چونكه‌ یادكردنه‌وه‌ی تۆ له‌ مه‌رگدا نییه‌. له‌ بیری بێبن كێ‌ ستایشت ده‌كات؟

6 شه‌كه‌ت بووم له‌ ئاخ هه‌ڵكێشانم! هه‌موو شه‌وێک نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسک ده‌كه‌م، جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م.

7 چاوه‌كانم له‌ خه‌فه‌تان كز بوون، به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه‌ پیر بوون.

8 ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ په‌روه‌ردگار گوێی له‌ ده‌نگی گریانم بووه‌،

9 په‌روه‌ردگار گوێی له‌ پاڕانه‌وه‌م بووه‌، په‌روه‌ردگار نوێژم وه‌رده‌گرێت‌‌.

10 هه‌موو دوژمنه‌كانم زۆر شه‌رمه‌زار و په‌رێشان ده‌بن، له‌ناكاو سه‌رشۆڕی دایان ده‌گرێت.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ