زەبوورەکان 4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێرژانه. به ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی داویده 1 كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له ته‌نگانه‌دا به هانامه‌وه هاتی، میهره‌بان به له‌گه‌ڵم و گوێ له نوێژه‌كه‌م بگره. 2 ئه‌ی ئاده‌میزادان، تا كه‌ی شكۆی من به شوره‌یی ده‌زانن؟ تا كه‌ی حه‌ز له ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و به‌دوای درۆدا ده‌گه‌ڕێن؟ سیلاه. 3 بزانن كه په‌روه‌ردگار خوداناسه‌كه‌ی بۆ خۆی جیا كردۆته‌وه. په‌روه‌ردگار گوێم لێ ده‌گرێت كاتی بانگی ده‌كه‌م. 4 تووڕه بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن. له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان له دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه و بێده‌نگ بن. سیلاه. 5 قوربانیی بێتاوانی بكه‌ن و پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. 6 زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. 7 خۆشییه‌كت خستووه‌ته دڵمه‌وه له خۆشیی ئه‌وان مه‌زنتره كاتێ دانه‌وێڵه و مه‌ییان زۆر ده‌بێت. 8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ئاشتی پاڵ ده‌ده‌مه‌وه، به‌ڵكو ده‌شخه‌وم، چونكه ته‌نها تۆ له ئاسووده‌یی نیشته‌جێم ده‌كه‌یت. |