زەبوورەکان 30 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده. گۆرانییه‌كه بۆ ته‌رخانكردنی په‌رستگا. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به مه‌زنت ده‌زانم، چونكه هه‌ڵت كێشام و نه‌تهێشت دوژمنه‌كانم شانازیم به‌سه‌ردا بكه‌ن. 2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، هانام بۆ تۆ برد تۆش چاكت كردمه‌وه. 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ گیانی منت له‌نێو دۆڵی بێ‌بن هێنایه ده‌ره‌وه. زیندووت كردمه‌وه تا شۆڕنه‌بمه‌وه نێو گۆڕ. 4 ئه‌ی خۆشه‌ویستانی په‌روه‌ردگار په‌سنیی بۆ بڵێن، سوپاسی یادی پارساییه‌كه‌ی بكه‌ن. 5 چونكه تووڕه بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به درێژایی ژیانه. ڕه‌نگه گریان بۆ شه‌وێ بمێنێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی په‌سنی ده‌ووترێت. 6 له‌كاتی دڵنیاییم دا وتم: “تاهه‌تایه ناله‌قێم”. 7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ڕه‌زامه‌ندی خۆت منت وه‌ک چیایه‌كی سه‌ربه‌رز چه‌سپاند. به‌ڵام كه ڕووی خۆت له من شارده‌وه، په‌رێشان بووم. 8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوارم بۆ تۆ كرد، من له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه: 9 “مه‌رگی من سوودی چی تێدایه، ئه‌گه‌ر من شۆڕببمه‌وه نێو گۆڕ؟ ئایا گڵ سوپاست ده‌كات؟ ئایا ڕه‌وای تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ 10 ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ بگره و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ببه به یارمه‌تیده‌رم”. 11 تۆ شیوه‌نی منت گۆڕی بۆ سه‌ما، گووشت له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ر كردم، 12 بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، تاهه‌تایه هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م. |