Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیه‌كی داویده‌ كاتێ له‌ ڕووی ئه‌بشالۆمی كوڕی هه‌ڵات.

1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوژمنانم چه‌ند زۆرن! چه‌ند زۆرن له‌ دژم هه‌ستاون.

2 زۆر كه‌س له‌باره‌ی منه‌وه‌ ده‌ڵێن: “خودا ڕزگاری ناكات”. سیلاه‌.

3 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌.

4 به‌ ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، ئه‌ویش له‌ كێوی پارسای خۆیه‌وه‌ وه‌ڵامم ده‌داته‌وه‌. سیلاه.

5 ڕاكشام و خه‌وتم، به‌ئاگاهاتمه‌وه‌ چونكه‌ په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نامه‌.

6 له‌ ده‌یان هه‌زاری ئه‌و گه‌له‌ ناترسم ئه‌وانه‌ی ده‌وریان گرتووم.

7 ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ڕزگارم بكه‌ خودایه‌! چونكه‌ تۆ له‌ بناگوێی دوژمنه‌كانی منت دا و كه‌ڵبه‌ی به‌دكارانت وردوخاش كرد.

8 ڕزگاری له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ