زەبوورەکان 23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیهكی داویده. 1 په‌روه‌ردگار شوانی منه ئیتر پێویستم به هیچ نیه. 2 له له‌وه‌ڕگای سه‌وزدا ده‌مله‌وه‌ڕێنێت و ده‌مباته سه‌ر ئاوی حه‌سانه‌وه. 3 گیانم ده‌بووژێنێته‌وه. ڕێنمای ڕێبازه‌كانی خوداناسیم ده‌كات له‌پێناوی ناوی خۆی. 4 ئه‌گه‌ر به‌نێو دۆڵی سێبه‌ری مه‌رگیشدا بڕۆم، له هیچ خراپه‌یه‌ک ناترسم، چونكه تۆ له‌گه‌ڵمدای. گۆچان و دارده‌سته‌كه‌ت دڵنه‌واییم ده‌كه‌ن. 5 سفره‌م بۆ ئاماده ده‌كه‌یت له به‌رده‌م ناحه‌زانم. سه‌رم به ڕۆن چه‌ور ده‌كه‌یت. جامه‌كه‌م تا لێو پڕ ده‌كه‌یت. 6 چاكه و میهره‌بانی له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت به درێژایی ژیانم، تاهه‌تایه له ماڵی په‌روه‌ردگار ده‌ژیم. |