زەبوورەکان 148 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 هه‌لیلویا. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له ئاسمانان. له به‌رزاییه‌كان ستایشی بكه‌ن. 2 ئه‌ی هه‌موو فریشته‌كانی، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی هه‌موو سوپاكه‌ی، ستایشی بكه‌ن. 3 ئه‌ی خۆر و مانگ، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی هه‌موو هه‌ساره‌كانی ڕووناكی، ستایشی بكه‌ن. 4 ئه‌ی ئاسمانی ئاسمانان، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی له سه‌رووی ئاسمانانن. 5 با ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه فه‌رمانی دا و ئافرێندران، 6 تاهه‌تایه و تا ماون جێگیر ده‌بن، سنووریی بۆ داناون لێی تێناپه‌ڕن. 7 له زه‌وییه‌وه ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌ژدیهاكان و قووڵایی ده‌ریاكان. 8 ئاگر و ته‌رزه، به‌فر و ته‌م، ڕه‌شه‌با كه وشه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. 9 چیاكان و هه‌موو گرده‌كان، دره‌ختی به‌ردار و هه‌موو ئورزه‌كان. 10 گیانله‌به‌ر و هه‌موو ئاژه‌ڵ، خشۆک و باڵدار. 11 پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو گه‌لان، سه‌رۆكه‌كان و هه‌موو دادوه‌رانی زه‌وی، 12 گه‌نجان و كچانیش، پیران و منداڵان، 13 با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه. 14 قۆچی بۆ گه‌لی خۆی به‌رز كردووه، شانازی بۆ هه‌موو خوداناسانی. بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، ئه‌و گه‌له‌ی كه لێیه‌وه نزیكن. هه‌لیلویا. |