زەبوورەکان 130 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیپهسنیی كه‌ژاوه‌كان. 1 له قووڵاییه‌كانه‌وه هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار. 2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له ده‌نگم بگره. با گوێیه‌كانت سووک بن بۆ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م. 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر چاو به تاوانه‌كان بخشێنیت، ئه‌ی باڵاده‌ست، كێ ده‌وه‌ستێت؟ 4 چونكه لێخۆشبوو‌ن له لای تۆیه. بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین. 5 چاوه‌رێی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات، هیوام به فه‌رمووده‌كانیه‌تی. 6 گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. 7 ئه‌ی ئیسڕائیل، هیوات به په‌روه‌ردگار هه‌بێت، چونكه میهره‌بانی له لای په‌روه‌ردگاره، توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه بۆ كڕینه‌وه. 8 هه‌ر ئه‌وه ئیسڕائیل له هه‌موو گوناهه‌كانی ده‌كڕێته‌وه. |