زەبوورەکان 13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهێ پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی به ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟ تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه؟ 2 تا كه‌ی ڕۆژانه ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟ 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، سه‌یرم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. چاوم ڕۆشن بكه‌وه نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت. 4 نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به په‌رێشانی من شادمان بن. 5 به‌ڵام من پشتم به میهربانیه‌كه‌ت به‌ستووه، دڵم به ڕزگاری تۆوه خۆشه. 6 سروود بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم، چونكه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم. |