زەبوورەکان 12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه به شیمینیت. په‌سنیه‌كی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه، چونكه مرۆڤی خوداناس نه‌ماوه، چونكه له‌نێو ئاده‌میزادا سه‌رڕاست نه‌ماوه. 2 هه‌موو درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به لێوی ڕیایی و دوو دڵی قسه ده‌كه‌ن. 3 په‌روه‌ردگار هه‌موو لێوه ڕیاییكه‌ره‌كان ده‌بڕێت، هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی به فیزه‌وه ده‌دوێن. 4 ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “به زمانی خۆمان زاڵ ده‌بین، لێوی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆمانه، كێ هه‌یه ببێت به گه‌وره‌مان؟”. 5 په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر زۆرلێكرانی هه‌ژاران و ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم، ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن”. 6 فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگار بێگه‌ردن، وه‌ک ئه‌و زیوه‌یه له بۆته‌ی گڵین پالێوراو بێت، حه‌وت جار پاڵێوراوه. 7 تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یانپارێزیت. تاهه‌تایه له‌م جۆره مرۆڤانه پاسیان ده‌كه‌یت. 8 به‌دكاره‌كان به هه‌موو لایه‌كدا به ئازادی ده‌گه‌ڕێن، كاتێ خه‌ڵكی به شان و باڵی خراپه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن. |