Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌واوی گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.

1 پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه‌ بفڕن بۆ چیاكانتان؟

2 چونكه‌ ئا ئه‌وه‌تا به‌دكاران كه‌وان ڕاده‌كێشن و تیر ده‌خه‌نه‌ به‌ر كه‌وان، تا له‌ تاریكییه‌وه‌ دڵڕاستان بپێكن.

3 كاتێ بنچینه‌كان بڕوخێن، خوداناس چی پێده‌كرێت؟”

4 په‌روه‌ردگار له‌ په‌رستگای پارسای خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.

5 په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه‌ له‌ به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ سته‌مكاریه‌.

6 بۆسه‌ و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.

7 چونكه‌ په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره‌ و حه‌زی له‌ دادپه‌روه‌رییه‌، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ