زەبوورەکان 108 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیستایش. په‌سنییه‌كی داویده. 1 خودایه، دڵم جێگیره. گۆرانی و په‌سنی ده‌ڵێم. ئه‌مه شكۆی منه. 2 هه‌ستن ئه‌ی ڕه‌بابه و عوود. من به‌ره‌به‌یانان هه‌ڵده‌ستم. 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌نێو گه‌لاندا سوپاست ده‌كه‌م. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم. 4 چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌سه‌رووی ئاسمانان مه‌زنتره، ڕه‌واشت له هه‌وره‌كان. 5 خودایه، به‌رزببه‌وه به‌سه‌ر ئاسمانان، شكۆمه‌ندیشت به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه. 6 تا خۆشه‌ویستانت ده‌رباز بن. به ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. 7 خودا له پارساگای خۆیه‌وه فه‌رمووی: “به خۆشییه‌وه شه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م. دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم. 8 گلعاد هی منه. مه‌نه‌شێش هی منه. ئه‌فڕایم كڵاوی سه‌رمه و ئیهوود دارده‌ستمه. 9 مۆئاب ده‌ستشۆرمه. سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه سه‌ر ئه‌دۆم. له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”. 10 كێیه ده‌مباته شاری قه‌ڵابه‌ند؟ كێیه پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟ 11 مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه. كه ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟ 12 یارمه‌تیمان بده له ته‌نگانه، چونكه ڕزگاری له مرۆڤه‌وه ناڕه‌وایه. 13 له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات. |