Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 100 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیه‌كی سوپاسكردن.

1 ئه‌ی هه‌موو زه‌وی ده‌نگ بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵببڕن.

2 به‌ شادمانی په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. به‌ په‌سنیه‌وه‌ وه‌رنه‌ به‌رده‌می.

3 بزانن كه‌ په‌روه‌ردگار خودایه‌. ئه‌و ئێمه‌ی دروستكردووه‌ و ئێمه‌ش هی ئه‌وین، ئێمه‌ گه‌ل و مه‌ڕی له‌وه‌ڕگای ئه‌وین.

4 به‌ سوپاسه‌وه‌ بڕۆنه‌ نێو ده‌روازه‌كانی. به‌ ستایشه‌وه‌ بڕۆنه‌ نێو باره‌گاكه‌ی. سوپاسی بكه‌ن و ناوی ستایش بكه‌ن.

5 چونكه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌ و میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌. سه‌رڕاستیشی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ