Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

دووەم یۆحەنا 1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پیره‌كه‌، بۆ خانمه‌ بژارده‌كه‌ و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن،

2 له‌پێناوی ئه‌و ڕه‌وایه‌ی تیاماندا جێگیر ده‌بێت و تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت:

3 به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت‌ له‌ خودای باوک و په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی باوک، به‌ ڕه‌وا و خۆشویستنه‌وه‌.

4 زۆر دڵخۆش بووم كه‌ بینیم هه‌ندێک له‌ ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین.

5 ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانبووه‌: با یه‌كتریمان خۆشبووێ.

6 خۆشویستن ئه‌مه‌یه‌: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له‌ سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه‌، ڕاسپارده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌.

7 چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.

8 ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین.

9 هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.

10 ئه‌گه‌ر یه‌كێک هاته‌ لاتان و ئه‌م فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له‌ ماڵه‌كه‌تان وه‌ریمه‌گرنه‌وه‌ و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن.

11 چونكه‌ ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ بكات، له‌ به‌دكارییه‌كانی به‌شدار ده‌بێت.

12 زۆر شتم هه‌یه‌ بۆتانی بنووسم، نامه‌وێت به‌ كاغه‌ز و مه‌ره‌كه‌ب بێت، بـه‌ڵـكـو ئـومـێـده‌وارم لـه‌گـه‌ڵـتان بم و ڕووبه‌ڕوو بدوێین، تـاكـو خـۆشـیـیـه‌كـه‌مـان تـه‌واو بـێـت.

13 منداڵانی خوشكه‌ بژارده‌كه‌ت سڵاوت لێده‌كه‌ن. ئامین.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ