زەبوورەکان 61 - كوردی سۆرانی ستاندهردزەبووری 61 بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە. 1 ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. 2 لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، 3 چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. 4 با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. 5 ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت، منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە. 6 درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا، بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە. 7 با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت، دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن. 8 ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم، ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم. |
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.
Biblica, Inc.