Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -

زەبوورەکان 150 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 150

1 هەلیلویا! ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی،

2 ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی، ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی،

3 بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن، بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن،

4 بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن، بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن،

5 بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن، بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن!

6 با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا.

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:



ကြော်ငြာတွေ