Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




تیتۆس 2:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 هیچیان لێ نه‌دزن، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكی پیشان بده‌ن، تاكو له‌ هه‌موو شتێكدا ئامۆژگاریی خودای ڕزگاریده‌رمان بڕازێننه‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 هیچیان لێ نەدزن، بەڵکو ئەوپەڕی دەستپاکی پیشان بدەن، تاکو لە هەموو شتێکدا فێرکردنی خودای ڕزگارکەرمان بڕازێننەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




تیتۆس 2:10
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چاوم له‌ سه‌رڕاستانی زه‌وییه‌. تا له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم. ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه‌ و خزمه‌تم ده‌كه‌ن.


كه‌واته‌ كێیه‌ ئه‌و كۆیله‌ ده‌ستپاک و دانایه‌ی گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆی دایناوه‌، تاكو له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟


با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه‌، تاكو كرده‌وه‌‌ باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له‌ ئاسماناندایه‌.


ڕووحم به‌ خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده‌،


كوڕه‌كه‌ش له‌ ڕووحدا گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی بۆ ئیسڕائیل له‌ ده‌شتوده‌ر بوو.


ئه‌وه‌ی له‌ كه‌م ده‌ستپاكه‌ له‌ زۆریش ده‌ستپاكه‌، ئه‌وه‌ی له‌ كه‌م ناپاكه‌ له‌ زۆریش ناپاكه‌.


ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه‌ ده‌یبرد.


جا ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ متمانه‌یی بسه‌لمێنن.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


له‌ كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌ و ڕێزدارییه‌، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌ و بێگه‌ردییه‌، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه‌، بیری لێ بكه‌نه‌وه‌.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان و ئیشۆعی مه‌سیحی هیوامان،


ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر نیری كۆیلایه‌تین، با وا دابنێن گه‌وره‌كانیان شایانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزن، نه‌وه‌ک كفر به‌ ناوی خودا و ئامۆژگارییه‌كه‌ی بكرێت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ فێركردنێكی دیكه‌ خه‌ڵک فێرده‌كات كه‌ ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه‌،


له‌ كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به‌ ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به‌ من سپێردرا.


به‌ڵام، كاتێ نیانیی خودای ڕزگاریده‌رمان و خۆشویستنه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت،


با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی بوختان به‌ سه‌ربورده‌ باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له‌ مه‌سیحدا شه‌رمه‌زار بن له‌ قسه‌كانیان.


هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ