Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ڕۆما 8:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 چونكه‌ یاسای ڕووحی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، له‌ یاسای گوناه‌ و مه‌رگ ئازادی كردم.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناه و مردن ئازادی کردیت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ڕۆما 8:2
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

جا گوناه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ سالار نابێت، چونكه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له‌ ژێر سایه‌ی به‌خشش.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕووحه‌، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌.


ئێوه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كران و بوونه‌ كۆیله‌ی بێتاوانی.


ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه‌ ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه‌ به‌ڵكو ڕووحه‌.‌ چونكه‌ پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات.


ئاواش نووسراوه‌: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه‌ گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه‌}.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ ئازادی كردن، ئه‌وا به‌ ڕاستی ئازاد ده‌بن.


ڕه‌وا ده‌ناسن، ڕه‌واش ئازادتان ده‌كات”.


كه‌واته‌ براكانم، ئێوه‌ش به‌ له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌ورات مردن، تاكو ببنه‌ هی یه‌كێكی دیكه‌، بۆ ئه‌وی كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین.


به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كراون و بوونه‌ كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه‌.


ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته‌ هیچ كه‌ڵكی نیه‌. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه‌ جێگیر بن و جارێكی دیكه‌ ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن.


چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم.


تاكو چۆن گوناه‌ به‌ مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به‌ بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


كه‌واته‌ یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه‌ بكه‌م، خراپه‌ له‌لام ئاماده‌یه‌.


شادیی ڕزگاری خۆتم پێ‌ بده‌ره‌وه‌، به‌ ڕووحێكی خۆویستانه‌ پشتگیریم بكه‌.


پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به‌ چ یاسایه‌ک؟ به‌ یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ یاسای باوه‌ڕ.


پاش سێ ڕۆژ و نیوه‌كه‌، ڕووحی ژیان له‌ خوداوه‌ چووه‌ ناویان، ئه‌وانیش هه‌ستانه‌وه‌ سه‌رپێیانیان و ترسێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌ماشایان ده‌كرد.


به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای هزرم ده‌كات و ده‌مكاته‌ دیلی یاسای گوناه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامانمدایه‌.


كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح


سڵاو له‌ پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری نێو یاسای ته‌واو بكات، یاسای ئازادی و تیایدا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی گوێی لێبووه‌ له‌بیری نه‌كات، به‌ڵكو كاری پێ بكات، ئه‌وا ئه‌مه‌ داڕشته‌ له‌ كرداری.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ