Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ڕۆما 2:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 بۆیه‌ تۆ بێ بیانوویت ئه‌ی مرۆڤ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكم ده‌ده‌یت، چونكه‌ به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، چونكه‌ تۆ كه‌ حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت!

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 کەواتە ئەی مرۆڤ، هیچ بیانووێکت نییە کە حوکمی کەسێکی دیکە دەدەیت، چونکە بەوەی خەڵکی پێ حوکم دەدەیت، خۆت تاوانبار دەکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ کە حوکم دەدەیت، خۆشت هەمان شت دەکەیت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ڕۆما 2:1
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرا، كێ منی كردووه‌ به‌ دادوه‌ر یان به‌شكار به‌سه‌رتانه‌وه‌؟”


ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به‌ زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه‌ ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌م.


حوكم مه‌ده‌ن، حوكم نادرێن. كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ن تاوانبار ناكرێن. ببه‌خشن ده‌به‌خشرێن.


باوه‌ڕت هه‌یه‌؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ حوكمی خودا ڕه‌وایه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن.


ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه‌ حوكم ده‌ده‌یته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له‌ حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟


كه‌واته‌ چی؟ ئێمه‌ باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه‌ ئێمه‌ جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ ژێر گوناهدان،


به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه‌؟ ئایا دروستكراو به‌ دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟”


كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


چونكه‌ ئه‌ی ژن، چۆن ده‌زانی ئاخۆ مێرده‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ یان ئه‌ی مێرد، چۆن ده‌زانی ئاخۆ ژنه‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟


ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه‌ باوه‌ڕ بێ كردار مردووه‌؟


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ