Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ڕۆما 10:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زارت دانت به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به‌ دڵ باوه‌ڕت هێنا كه‌ خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ڕۆما 10:9
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


وتیان: “باوه‌ڕ به‌ په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه‌، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”.


هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به‌ گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به‌ خودا ده‌نێت}.


بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


دایبابی له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه‌ جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، له‌ كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن.


كاتێ به‌ ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه‌ وتی: “ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟”


ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.


ئه‌م ئیشۆعه‌ خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی.


به‌ڵكو له‌ پێناوی ئێمه‌شه‌، جا بۆمان به‌ بێتاوانی داده‌نرێت، كه‌ باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردوواندا هه‌ستانده‌وه‌.


چونكه‌ دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێتاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری.


چونكه‌ مه‌سیح بۆ ئه‌مه‌ مرد و زیندووبووه‌وه‌ و ژیا، تاكو ببێته‌ سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.


ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ