Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 9:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 كاتێ دۆڵی بێبنی كرده‌وه‌، دووكه‌ڵێک وه‌ک دووكه‌ڵی كووره‌یه‌كی مه‌زن لێی به‌رزبووه‌وه‌، دووكه‌ڵه‌كه‌ی دۆڵی بێبن خۆر و هه‌وای تاریک كرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 کاتێک فریشتەکە بیری بێ بنی کردەوە، دووکەڵێک لە شێوەی دووکەڵی کوورەیەکی گەورە لێی بەرزبووەوە و خۆر و ئاسمانی تاریک کرد.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 9:2
16 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

له‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ ئاسمان كاری سه‌یر وله‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی په‌رجو ده‌كه‌م: خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ.


دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.


فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه‌، پاشایه‌تیه‌كه‌ی تاریک بوو، له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست.


فریشته‌ی چواره‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، سێیه‌كی خۆر و سێیه‌كی مانگ و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، تاكو سێیه‌كیان تاریک بن و ڕۆژ سێیه‌كی ڕووناكی نه‌دات و شه‌ویش ئاوا.


ئینجا فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد هه‌ساره‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، كلیلی دۆڵی بێبنی پێدرا.


فریشته‌ی دۆڵی بێبن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی “ئه‌به‌دون” ـه‌ و به‌ یۆنانی ناوی “ئه‌پۆلیۆن” ـه‌.


ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ