Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 8:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌ و ئاگری تێكه‌ڵ به‌ خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه‌ زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 فریشتەی یەکەم کەڕەناکەی لێدا و تەرزە و ئاگری تێکەڵ بە خوێن پەیدابوو، فڕێدرانە سەر زەوی. سێیەکی زەوی سووتا و سێیەکی درەختەکانیش سووتان و هەموو گیایەکی سەوز سووتان.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 8:7
29 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بارانی كردن به‌ ته‌رزه‌. ئاگری به‌ گڕ له‌ زه‌وییه‌كانیان.


چونكه‌ خۆر به‌ گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به‌ هه‌مان شێوه‌، ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت.


چونكه‌: “هه‌موو جه‌سته‌یه‌ک وه‌ک گیا وایه‌ و هه‌موو شكۆی مرۆڤ وه‌ک گوڵی ده‌شت وایه‌. گیا وشک ده‌بێت و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ،


كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕاكێشا و فڕێیدانه‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه‌ له‌به‌رده‌م ژنه‌كه‌ كه‌ منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه‌ منداڵه‌كه‌ بوو بیخوات.


فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خشی په‌مه‌یی له‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.


ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن كه‌ قورساییه‌كه‌ی یه‌ک تالنت ده‌بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری. له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه‌ كفریان به‌ خودا كرد، چونكه‌ لێدانه‌كه‌ی زۆر مه‌زن بوو.


سه‌یرم كرد، ماینێكی سه‌وزم بینی، سواره‌كه‌ی ناوی مه‌رگ بوو، دۆڵی بێبن دوای كه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتیان پێدرابوو چاره‌كی زه‌وی به‌ شمشێر و برسیێتی و مه‌رگ بكوژن، هه‌روه‌ها به‌ دڕنده‌كانی زه‌وی.


پاش ئه‌مه‌ چوار فریشته‌م بینی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌وی ڕاوه‌ستابوون، چوار باكه‌ی زه‌وییان گرتبوو تاكو بۆ سه‌ر زه‌وی و سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر هیچ دره‌ختێک هه‌ڵنه‌كه‌ن.


چوار فریشته‌كه‌ی ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌و كاژێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌، ئازاد كران، تاكو سێیه‌كی مرۆڤ بكوژن.


به‌و سێ ده‌رده‌ سێیه‌كی ئاده‌میزادان كوژران، به‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد كه‌ له‌ ده‌میان ده‌رده‌چوو.


فه‌رمانیان پێدرابوو زیان به‌ گیای زه‌وی و هیچ سه‌وزایی و هیچ دره‌ختێک نه‌گه‌یێنن، ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ كه‌ مۆری خودایان به‌ نێوچه‌وانه‌وه‌ نییه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ