Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 8:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه‌ ماوه‌ و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 پاشان تەماشام کرد، بیستم هەڵۆیەکی هەڵفڕیو لە ناوەڕاستی ئاسماندا، بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «قوڕبەسەرتان! قوڕبەسەرتان! ئەی دانیشتووانی سەر زەوی، قوڕبەسەرتان! کاتێک ئەو سێ فریشتەیەی کە خەریکن کەڕەناکانیان لێدەدەن، چی بەسەر زەوی دەهێنن!»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 8:13
12 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن.


ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.


دووه‌م واوه‌یلا به‌سه‌رچوو، ئه‌وه‌تا واوه‌یلای سێیه‌م وا به‌ خێرایی دێت.


بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده‌ ببه‌خشێته‌ دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و زمان و گه‌لێک.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌به‌ر خۆردا ڕاوه‌ستابوو، به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری له‌ هه‌موو باڵنده‌ فڕیوه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسمان كرد: “وه‌رن كۆببنه‌وه‌، بۆ شێوی خوداوه‌ندی مه‌زن،


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێدرابوو.


ئینجا فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد هه‌ساره‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، كلیلی دۆڵی بێبنی پێدرا.


ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م واوه‌یلا به‌سه‌رچوو. دوو واوه‌یلای دیكه‌ ماوه‌ كه‌ دوای ئه‌مه‌ دێن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ