Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 7:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 گوێم له‌ ژماره‌ی مۆركراوان بوو كه‌ سه‌د و چل و چوار هه‌زار بوون، له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بوون.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 گوێم لێبوو کە ژمارەی مۆرکراوان لە هەموو هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل سەد و چل و چوار هەزارە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 7:4
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن.


كۆیله‌كه‌ وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت دا كرا، هێشتا شوێن ماوه‌.


تاكو له‌ پاشایه‌تیه‌كه‌مدا له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م بخۆن و بخۆنه‌وه‌، له‌سه‌ر ته‌خته‌كان داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن”.


ئه‌وه‌ی دوازده‌ هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به‌ هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جوو دادگاییم ده‌كه‌ن.


ئێشه‌عیاش ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل هاوار ده‌كات: {ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل به‌قه‌د لمی ده‌ریا بێت، ته‌نها پاشماوه‌یان ڕزگاری ده‌بێت.


یاقووی به‌نده‌ی خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، سڵاو پێشكه‌شی دوازده‌ هۆزه‌ په‌راگه‌نده‌كه‌ ده‌كات، سڵاو.


پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


له‌ هۆزی ئيهوودا دوازده‌ هه‌زار مۆركراو، له‌ هۆزی ڕائوبین دوازده‌ هه‌زار مۆركراو، له‌ هۆزی گاد دوازده‌ هه‌زار مۆركراو،


ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سواره‌كان دوو سه‌د ملیۆن بوون، گوێم له‌ ژماره‌یان بوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ