Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 7:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 بۆیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 بۆیە «لەبەردەم تەختی خودان و شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 7:15
25 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟


په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێوه‌ په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من}.


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


سه‌رووی لێدوانه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئێمه‌ كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماناندا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت،


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


ئیتر ده‌می كرده‌وه‌ و كفری به‌ خودا كرد و جنێوی به‌ ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ په‌رستگای ئه‌ون.


ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و


له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به‌ چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاهه‌تایه‌ حوكمڕانی ده‌كه‌ن.


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”


هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌،


پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ و كاوڕه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه‌ دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ