Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 6:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده‌ هاوكاره‌كان و براكانیان كه‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 جا هەریەکەیان جلێکی سپییان درایێ و پێیان گوترا ماوەیەک بحەسێنەوە، هەتا بەندە هاوکارەکان و خوشک و براکانیان کە وەک ئەوان دەکوژرێن تەواو دەبن.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 6:11
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

برا برای خۆی ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كات، باوک ڕۆڵه‌ی خۆی. ڕۆڵه‌كان له‌ دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌یانكوژن!


به‌ڵام باوكه‌كه‌ به‌ كۆیله‌كانی خۆی وت: باشترین به‌رگ بهێنن و بیپۆشن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ک بكه‌نه‌ په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی.


له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات.


به‌ڵام باكم به‌ هیچ شتێک نیه‌ و گیانم به‌ گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه‌ به‌ دڵشادیه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.


ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


چونكه‌ خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆمان بینی، تاكو بێ ئێمه‌ ته‌واو نه‌بن.


بۆ وارگه‌ی نۆبه‌ره‌ تۆماركراوه‌كان له‌ ئاسماناندا، بۆ لای خودا، دادوه‌ری هه‌مووان، بۆ لای ڕووحی خوداناسان كه‌ ته‌واوكراون،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی بچێته‌ نێو حه‌سانه‌وه‌ی خودا له‌ كاره‌كانیشی پشوو ده‌دات، وه‌ک خوداش له‌ كاره‌كانی پشووی دا.


سوێندی به‌ زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه‌ ئافراندووه‌، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه‌ نابێت!”


هه‌روه‌ها پێی درابوو هه‌ناسه‌ بداته‌ په‌یكه‌ر‌ی دڕنده‌ی یه‌كه‌م، تاكو وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ قسه‌ بكات، وابكات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ وێنه‌ی دڕنده‌كه‌ نابه‌ن بكوژرێن.


گوێم له‌ ده‌نگێک بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بنووسه‌: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه‌، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.


هه‌روه‌ها بینیم كه‌ ژنه‌كه‌ به‌ خوێنی پارساكان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به‌ بینینی زۆر سه‌رسام بووم!


منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ مه‌زنه‌كه‌وه‌ هاتوون و جله‌كانیان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ شوشتووه‌ و سپی كردووه‌.


پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ و كاوڕه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه‌ دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ