11 زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.
11 «زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت.
هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هی ئێمه له‌ناو نه‌چووه.
با هه‌موو خه‌ڵک به ڕووخۆشیتان بزانێت. په‌روه‌ردگار نزیكه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاسای پێشبڕكێ نه‌كات.
ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.
برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه.
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه ده‌یپارێزن، چونكه كاته‌كه نزیكه.
“ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌دار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به ڕووتی ڕێ بكات”.
هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه، تاكو تاقی بكرێنه‌وه و ده ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.
ئاگام له كرداره‌كانت هه‌یه و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. ده‌ست به ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه.
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم.
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه.
گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”.
به‌بیرت بێته‌وه چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه و تۆبه بكه. چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌دار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له چ كاتێک بۆت دێم.
بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:
له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.