Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 22:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 جا پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌!”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 22:9
19 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پاشا تامه‌زرۆی جوانی تۆیه‌، كڕنۆشی بۆ ببه‌، چونكه‌ گه‌وره‌ی تۆیه‌.


پێی وت: “هه‌موو ئه‌مانه‌ت ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر دانه‌وێیت و كڕنۆشم بۆ ببه‌یت”.


ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت”.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ خودا پێیداوه‌، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به‌ به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه‌ به‌ فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد،


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له‌ خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه‌ كاتی حوكمدان هاتووه‌. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له‌ وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه‌ مه‌ده‌، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.


گه‌واهیی ده‌ده‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌بیستن: ئه‌گه‌ر كه‌سێک بۆ ئه‌مانه‌ زیاد بكات، خودا ئه‌و ده‌ردانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كات كه‌ له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه‌.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزێت”.


بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌ به‌و ده‌ردانه‌ نه‌كوژران، تۆبه‌یان له‌ كرده‌ی ده‌ستی خۆیان نه‌كرد. نه‌وه‌ستان له‌ كڕنۆش بردن بۆ شه‌یتانه‌كان و بته‌ زێڕین و زیو و مس و به‌رد و دارینه‌كان، كه‌وا ناتوانن ببیستن و ببینن و ڕێ بكه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ