Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 22:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له‌ دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له‌ ده‌رگاكانه‌وه‌ بچنه‌ نێو شاره‌كه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 22:14
31 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.


ئه‌م ده‌رگایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌. خوداناسان پێیدا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.


دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان.


منم ده‌رگاكه‌. ئه‌وه‌ی له‌ منه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت، دێته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


خۆ له‌ یاقووی باوكمان مه‌زنتر نیت كه‌ بیره‌كه‌ی پێ داوین، خۆی و كوڕه‌كانی و ماڵاتیشی لێیان خوارده‌وه‌؟”


خروسه‌بڕان هیچ نییه‌، خروسه‌ نه‌بڕینیش هیچ نییه‌، به‌ڵكو پاراستنی ڕاسپارده‌كانی خودا.


به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته‌ كۆسپ بۆ لاوازه‌كان.


ئایا مافمان نییه‌ خوشكێك بكه‌ینه‌ هاوسه‌رمان، وه‌ك په‌یامبه‌رانی دیكه‌ و برایانی په‌روه‌ردگار و كیپه‌؟


چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ خۆشویستن كارده‌كات.


هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده‌، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌مه‌ خۆشویستنه‌ بۆ خودا: ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


شوورایه‌كی مه‌زن و به‌رز و دوازده‌ ده‌رگای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌رگاكان دوازده‌ فریشته‌ هه‌بوون، ناوی دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ده‌رگاكان نووسرابوون.


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


به‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوات. له‌ هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه‌دا دره‌ختی ژیان ڕوابوو كه‌ دوازده‌ جۆر به‌رهه‌م ده‌دات، هه‌ر مانگێک به‌رهه‌می خۆی ده‌دات. گه‌ڵای دره‌خته‌كه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه‌.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزێت”.


منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ مه‌زنه‌كه‌وه‌ هاتوون و جله‌كانیان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ شوشتووه‌ و سپی كردووه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ