Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 21:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 شوورایه‌كی مه‌زن و به‌رز و دوازده‌ ده‌رگای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌رگاكان دوازده‌ فریشته‌ هه‌بوون، ناوی دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ده‌رگاكان نووسرابوون.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 شوورایەکی گەورە و بەرز و دوازدە دەرگای هەبوو، لەسەر دەرگاکان دوازدە فریشتە هەبوون، ناوی دوازدە هۆزەکەی کوڕانی ئیسرائیل لەسەر دەرگاکان نووسرابوون.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 21:12
21 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

با ئاشتی له‌ قوللـه‌كانت بێت و حه‌سانه‌وه‌ له‌ كۆشكه‌كانت”.


به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت چاكه‌ له‌گه‌ڵ سیهیۆن بكه‌. شوره‌كانی یروشلایم بنیاد بنێوه‌.


ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


پێتان ده‌ڵێم: به‌ تۆبه‌كردنی گوناهبارێک، ئاوا لای فریشته‌كانی خودا ده‌بێته‌ شادی”.


ئیتر هه‌ژاره‌كه‌ مرد و فریشته‌ بۆ باوه‌شی ئه‌وڕاهه‌م هه‌ڵیانگرت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش مرد و نێژرا.


ئه‌وه‌ی دوازده‌ هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به‌ هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جوو دادگاییم ده‌كه‌ن.


ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.


له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ باكووره‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ باشووره‌وه‌ سێ ده‌رگا، له‌ خۆرئاواوه‌ سێ ده‌رگا بوون.


ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌دووا دارێكی پێوانه‌ی زێڕینی پێبوو، تاكو شاره‌كه‌ و ده‌رگاكانی و شووراكه‌ی بپێوێت.


ده‌رگاكانی به‌ ڕۆژ هه‌رگیز داناخرێن، چونكه‌ له‌وێ شه‌و دانایه‌ت.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له‌ دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له‌ ده‌رگاكانه‌وه‌ بچنه‌ نێو شاره‌كه‌.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ