Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 20:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه‌ بكات: جووج و ماجووج، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ک لمی ده‌ریایه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 20:8
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆیه‌ له‌ پیاوێک له‌دایكبوو، هه‌روه‌ک مردووه‌، نه‌وه‌كان ژماره‌یان وه‌ک ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ک لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له‌ ژماره‌ نه‌ده‌هات.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


چونكه‌ ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه‌ لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


فڕێیدایه‌ دۆڵی بێبن و ده‌رگای له‌سه‌ر داخست و مۆرێكی لێدا، تاكو ئیتر نه‌ته‌وه‌كان چه‌واشه‌ نه‌كات، تاكو هه‌زار ساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت. پاش ئه‌مه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد بكرێت.


پاش ئه‌مه‌ چوار فریشته‌م بینی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌وی ڕاوه‌ستابوون، چوار باكه‌ی زه‌وییان گرتبوو تاكو بۆ سه‌ر زه‌وی و سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر هیچ دره‌ختێک هه‌ڵنه‌كه‌ن.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ