25 به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم.
25 تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم.
جا كه ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئاماده‌كردن، دێمه‌وه و ده‌تانبه‌مه لای خۆم، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌و شوێنه ده‌بن كه من لێی ده‌بم.
یه‌كێک له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، به‌هۆی ڕووحه‌وه پێشبینی كرد كه برسێتییه‌كی مه‌زن هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می قله‌ودییوس قه‌یسه‌ڕیش ڕوویدا.
با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن.
جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه.
كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت.
هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،
با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به دانپیانانی هیوامان، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه سه‌رڕاسته.
به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به متمانه و شانازییه‌ی هیوامان.
چونكه ئه‌و كاهینی باڵای مه‌زنه‌مان هه‌یه كه به ئاسمانان‌دا تێپه‌ڕی، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا، با ده‌ست بگرین به دانپیانان.
به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه ده‌سوتێت.
ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێیداوه، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.
گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”.
زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.
به‌بیرت بێته‌وه چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه و تۆبه بكه. چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌دار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له چ كاتێک بۆت دێم.