Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 19:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 19:20
30 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

بۆسه‌ و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.


ئاگادار بن له‌ پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه‌ له‌ پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن!


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


ئه‌و ده‌ قۆچه‌ی بینیت ده‌ پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه‌ وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن.


هه‌روه‌ها دڕنده‌كه‌ و پاشاكانی زه‌وی و سه‌ربازه‌كانیانم بینی كۆببوونه‌وه‌، تاكو دژی سواره‌كه‌ و سه‌ربازانی بجه‌نگن.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ