Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 18:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 بۆیه‌ ده‌رده‌كانی له‌ ڕۆژێكدا دێن، مه‌رگ و خه‌م و برسیێتی. به‌ ئاگریش ده‌سووتێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا ئه‌وه‌ی حوكمی ده‌دات، به‌هێزه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 18:8
18 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

جارێک په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی، دوو جار بیستوومه: كه‌ سه‌ربه‌رزی بۆ خودایه‌،


یاخود ئیره‌یی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌ستێنین؟ ئایا ئێمه‌ له‌و به‌هێزترین؟


وتیان: “سوپاست ده‌كه‌ین، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، چونكه‌ هێزه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆت وه‌رگرت و فه‌رمانڕه‌واییت كرد.


ده‌ قۆچه‌كه‌ و دڕنده‌كه‌ی كه‌وا بینیت، ئه‌وانه‌ ڕق له‌ داوێنپیسه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرن، وێران و ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه‌، گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و به‌ ئاگر ده‌یسووتێنن.


ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره‌ مه‌زنه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه‌”.


چونكه‌ له‌ یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستان.


خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به‌ گریان و شیوه‌نه‌وه‌ هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا به‌ فیڕۆ چوو!


دووباره‌ وتیان: “هه‌لیلویا! دووكه‌ڵه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ