Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 18:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه‌ ده‌ریا و وتی: “ئاوا به‌ توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی: «ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت، هەرگیز نادۆزرێتەوە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 18:21
14 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام زوو تێپه‌ڕی و نه‌ما، بۆی گه‌ڕام دیاری نه‌بوو.


پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه‌ له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون.


به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ ئاسماندا نه‌ما.


هه‌موو دوورگه‌كان هه‌ڵاتن و چیاكان نه‌مان.


له‌ ترسی ئازاره‌كه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌ی باڤل! شاره‌ به‌هێزه‌كه‌! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا سزادانت هات.


ئیتر ده‌نگی ژه‌نیارانی ته‌میره و گۆرانیبێژان و‌ شمشاڵ و كه‌ڕه‌نا تیایدا نابیسترێت. هه‌رگیز پیشه‌سازی هیچ پیشه‌یه‌كیش له‌ تۆدا نادۆزرێته‌وه‌، ده‌نگی ئاش له‌ تۆدا نابیسترێت.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری ده‌كرد: “كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ سیپاره‌كه‌ بكاته‌وه‌ و مۆره‌كانی بشكێنێت؟”


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ