Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 18:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 «”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن! چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 18:20
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

دروسته‌كان ئه‌مه‌ ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.


ئه‌وان نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ داڕشت ده‌كه‌یت. هه‌ستان و شه‌رمه‌زار بوون. به‌ڵام به‌نده‌ی تۆ دڵخۆش بوو.


خوداوه‌ندێک كه‌ تۆڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه‌، گه‌لانی ملكه‌چی من كرد.


كێوی سیهیۆن شادمان ده‌بێت، گونده‌كانی ئیهوود دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی حوكمه‌كانت.


خوداناس كه‌ تۆڵه‌ ده‌بینێت شاد ده‌بێت، پێی خۆی به‌ خوێنی به‌دكار ده‌شوا.


ئه‌ی خوداوه‌ندی تۆڵه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خودای تۆڵه‌. بدره‌وشێوه‌.


له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌كانی دیكه‌ ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ک ئێستا به‌ ڕووح بۆ په‌یامبه‌ره‌ پارسا‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا:


ئه‌ویش به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی،


تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه‌ یادتان.


به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی په‌یامبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بهێننه‌وه‌ یاد كه‌ پێشتر وتوویانه‌.


بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.


سزای بده‌نه‌وه‌ وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه‌. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌ و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟”


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ