Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 17:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 لەسەر ناوچەوانیشی ناوێکی نهێنی نووسرابوو: «بابلی گەورە، دایکی لەشفرۆشان و قێزەونانی زەوی.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 17:5
18 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئه‌وانه‌ پایانیان له‌ناوچوونه‌، خوداوه‌ندیان سكیانه‌ و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه‌، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه‌.


چونكه‌ نهێنیی سه‌رپێچی ئێستا كارده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێواندا لاده‌چێت.


نهێنی ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی له‌ ده‌ستی ڕاستم بینیت و حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ فریشته‌ی حه‌وت وارگه‌كانن و حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت وارگه‌كه‌ن”.


ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ناوی ڕووحییان سه‌دوم و میسڕه‌، له‌وێش په‌روه‌ردگارمان له‌خاچدرا.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌، دووه‌م، له‌دوایه‌وه‌ ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به‌ هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه‌!”


شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات.


ئینجا یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێبوو پێی وتم: “وه‌ره‌ با سزای داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ت پیشان بده‌م كه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كان دانیشتووه‌.


ئه‌وه‌ی پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵ كردووه‌، دانیشتووانی زه‌وی به‌ مه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش بوون”.


فریشته‌كه‌ پێی وتم: “بۆچی سه‌رسام بوویت؟ نهێنی ژنه‌كه‌ و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌ پێت ده‌ڵێم، كه‌ حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌یه‌:


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه‌ ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه‌ گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو.


ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه‌ ده‌ریا و وتی: “ئاوا به‌ توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه‌.


چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


وتی: “زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن، تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خوداوه‌ندمان مۆر ده‌كه‌ین”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ