Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 17:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ژنه‌كه‌ به‌ ئه‌رخه‌وانی و قرمزی پۆشرا بوو، به‌ زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابووه‌وه‌، جامێكی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، پڕ له‌ قێز و گڵاویی داوێنپیسییه‌كه‌ی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ژنەکە جلوبەرگی ئەرخەوانی و قرمزی لەبەر کرابوو، هەروەها بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازێنرابووەوە. جامێکی زێڕینی بەدەستەوە بوو، پڕ لە قێز و گڵاوی داوێنپیسییەکەی.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 17:4
22 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

فریشته‌یه‌كی دیكه‌، دووه‌م، له‌دوایه‌وه‌ ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به‌ هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه‌!”


كاڵای زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری، كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و ئاورێشم و قرمز، هه‌موو دارێكی بۆندار و هه‌موو ده‌فرێكی عاج و هه‌موو قاپێک له‌ داری گرانبه‌ها، مس و ئاسن و مه‌ڕمه‌ڕ،


ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا!، ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، كه‌ به‌ كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و قرمز پۆشرابوویت، به‌ زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابوویته‌وه‌!


چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


دوازده‌ ده‌رگاكه‌ش دوازده‌ مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له‌ یه‌ک ده‌نكه‌ مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه‌ له‌ زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون.


هه‌روه‌ها له‌ كوشتن و جادووگه‌ری و داوێنپیسی و دزیكردنیان تۆبه‌یان نه‌كرد.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ