Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 17:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئینجا یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێبوو پێی وتم: “وه‌ره‌ با سزای داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ت پیشان بده‌م كه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كان دانیشتووه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئینجا یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو پێی گوتم: «وەرە با سزای لەشفرۆشە گەورەکەت پیشان بدەم کە لەسەر ڕووبارێکی زۆر دانیشتووە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 17:1
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له‌ ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه‌، دڵمان له‌ نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟”


دوو پیاویش له‌گه‌ڵی ده‌دووان، مووشێ و ئیلییا بوون.


ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ خودا پێیداوه‌، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به‌ به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه‌ به‌ فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد،


پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌ ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌وانه‌ ته‌واو ده‌بێت.


شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات.


پاش ئه‌مه‌ فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به‌ پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه‌.


چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


پێی وتم: “بنووسه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ خوانی زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ بانگكراون!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “ئه‌مانه‌ وشه‌ ڕاسته‌كانی خودان”.


ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌دووا دارێكی پێوانه‌ی زێڕینی پێبوو، تاكو شاره‌كه‌ و ده‌رگاكانی و شووراكه‌ی بپێوێت.


پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه‌ كه‌ به‌ دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه‌ پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره‌ بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه‌”.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ