Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 15:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دایه‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ و پڕبوون له‌ تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 15:7
13 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

چونكه‌ جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، پڕه‌ له‌ مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه‌ تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه‌.


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


سوێندی به‌ زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه‌ ئافراندووه‌، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه‌ نابێت!”


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌ ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌وانه‌ ته‌واو ده‌بێت.


فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خشی په‌مه‌یی له‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.


ئینجا یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێبوو پێی وتم: “وه‌ره‌ با سزای داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ت پیشان بده‌م كه‌ له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كان دانیشتووه‌.


پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه‌ كه‌ به‌ دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه‌ پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره‌ بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه‌”.


بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و بیست و چوار پیره‌كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م كاوڕه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره‌ و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه‌،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ