Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 14:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له‌ خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه‌ كاتی حوكمدان هاتووه‌. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «لە خودا بترسن و ستایشی بکەن، چونکە کاتی حوکمدان هاتووە. کڕنۆش بۆ دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و کانیاوەکان ببەن.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 14:7
44 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

با ئێوه‌ به‌ په‌روه‌ردگار داڕشت بن، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.


هانامان به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.


به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان دروست كران، به‌ هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان.


جاڕنامه‌یه‌ک له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ ده‌رباره‌ی یاخیبوونی به‌دكار: ترسی خودا له‌به‌رچاوی نییه‌.


خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه‌.


ده‌ریا هی ئه‌وه‌ و ئه‌و دروستی كردووه‌. به‌ ده‌ستی خۆی وێنه‌ی وشكایی كێشاوه‌.


كه‌واته‌ بێداربن، چونكه‌ نه‌ ڕۆژ و نه‌ كاتی هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن.


نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ و خودا شكۆدار بكه‌ن، ئه‌م بێگانه‌ نه‌بێت؟”


“خه‌ڵكینه‌، بۆچی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌ ژێر هه‌مان ئازارداین وه‌ک ئێوه‌، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته‌ ناڕه‌وایانه‌ بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئافرێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان، ستایشی خوداوه‌ندی ئاسمانیان كرد.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.


خه‌ڵک به‌ گه‌رمایه‌كی مه‌زن سووتان، كفریان به‌ ناوی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵكو تۆبه‌یان نه‌كرد تاكو شكۆداری بكه‌ن.


له‌ ترسی ئازاره‌كه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌ی باڤل! شاره‌ به‌هێزه‌كه‌! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا سزادانت هات.


چونكه‌ له‌ یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستان.


خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به‌ گریان و شیوه‌نه‌وه‌ هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا به‌ فیڕۆ چوو!


ده‌نگێک له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ ده‌رچوو، ده‌یفه‌رموو: “ستایشی خوداوه‌ندمان بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی، ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک!”.


“ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه‌ تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه‌، به‌ خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.


هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌،


فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگداری وه‌ک چرا له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر سێیه‌كی ڕووبار و كانیاوه‌كان.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ