Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 14:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ په‌رستگا ده‌رچوو و به‌ ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره‌ و بدروه‌وه‌، چونكه‌ كاتی دروێنه‌ هاتووه‌ و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه‌”.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 فریشتەیەکی دیکە لە پەرستگا هاتە دەرەوە و بە دەنگێکی بەرز بانگی دانیشتووی سەر هەورەکەی کرد: «داسەکەت هەڵگرە و بدروەوە، چونکە کاتی دروێنە هاتووە و بەرهەمی زەوی پێگەیشتووە.»

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 14:15
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه‌ پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه‌ دروێنه‌ی هاتووه‌”.


دوژمنه‌كه‌ش كه‌ تۆوی كردن ئیبلیسه‌، دروێنه‌كه‌ش پایانی جیهانه‌، سه‌پانه‌كانیش فریشته‌كانن.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ قوربانگاوه‌ ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه‌ تیژه‌كه‌ی پێبوو دووا و وتی: “داسه‌ تیژه‌كه‌ت بنێره‌ و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه‌، چونكه‌ ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه‌”.


تاكو كاتی دروێنه‌ لێگه‌ڕێن با به‌یه‌كه‌وه‌ پێبگه‌ن، جا له‌ كاتی دروێنه‌دا به‌ سه‌پانه‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌مجار زیوانه‌كه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و به‌كۆمه‌ڵ بیانبه‌ستنه‌وه‌ تاكو بسووتێندرێن، به‌ڵام گه‌نمه‌كه‌ له‌ عه‌مباره‌كه‌م كۆبكه‌نه‌وه‌”.


فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر هه‌وا، ده‌نگێكی مه‌زن له‌ په‌رستگاكه‌ و له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ هات، وتی: “هاته‌ دی!”


جا ئێوه‌ پێوانه‌ی باوباپیرانتان پڕ بكه‌ن.


حه‌وت فریشته‌كه‌ له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رچوون و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێبوو، كه‌تانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو، چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیان له‌ سنگ به‌ستبوو.


پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه‌، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه‌ یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه‌، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌ و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟”


ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ پایاندا تووڕه‌یی هاته‌ سه‌ریان.


به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له‌ زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه‌ برینه‌ كوشنده‌كه‌ی ساڕێژ ببوو.


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


جا دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ داسه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی وه‌شاند و زه‌وی دروایه‌وه‌.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌و په‌رستگایه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌ ده‌رچوو، ئه‌ویش داسێكی تیژی پێبوو.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ