Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 13:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ڕێگای پێدرابوو له‌ دژی پارساكان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێدرابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ڕێگەی پێدرابوو لە دژی گەلی پیرۆزی خودا بجەنگێت و بیانبەزێنێت، دەسەڵاتیشی پێدرابوو بەسەر هەموو هۆز و گەل و زمان و نەتەوەیەکدا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 13:7
20 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

پێی وت: “هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ت پێ ده‌ده‌م، چونكه‌ دراوه‌ته‌ من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “هه‌رگیز هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌وه‌ پێت نه‌درابێت. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی منی ڕاده‌ستی تۆی كردووه‌ گوناهه‌كه‌ی مه‌زنتره‌”.


جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


كاتێ گه‌واهییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌ دۆڵی بێبن دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێت، ده‌یانبه‌زێنێت و ده‌یانكوژێت.


ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ ژنه‌كه‌ تووڕه‌ بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


ئینجا پێی وتم: “ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت، كه‌ داوێنپیسه‌كه‌ له‌وێ دانیشتووه‌، گه‌ل و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ و زمانن.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ