Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 13:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئیتر ده‌می كرده‌وه‌ و كفری به‌ خودا كرد و جنێوی به‌ ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئیتر دەمی کردەوە و کفری بە خودا کرد و جنێوی بە ناوی خودا و نشینگەکەی و دانیشتووانی ئاسمان دەدا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 13:6
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ڕووی ده‌میان له‌ ئاسمان كردووه‌ و زمانیشیان به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گێڕن.


ئه‌ی بێچوی ماران! كه‌ ئێوه‌ خراپ بن، چۆن ده‌توانن به‌ چاكه‌ بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌ دڵ ده‌ڕژێته‌وه.


چونكه‌ بیری خراپ له‌ دڵه‌وه‌ ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه‌، به‌ زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده‌ له‌ ژێر لێویانه.


چونكه‌ خودا خۆشحاڵ بوو به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،


چونكه‌ ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له‌ مه‌سیحدا نیشته‌جێیه‌، به‌ له‌شی خۆی،


چونكه‌ نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه‌ پێی ده‌ووترێ “پارساگا”.


چونكه‌ مه‌سیح نه‌چووه‌ پارساگای ده‌ستكرد كه‌ له‌به‌رگیراوه‌ی شته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یه‌، به‌ڵكو بۆ خودی ئاسمان، ئێستاش له‌به‌ر ڕووی خودا له‌پێناوی ئێمه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.


ده‌نگێكی مه‌زنیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست، پێی ده‌فه‌رموون: “سه‌ربكه‌ونه‌ ئێره‌”. ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنانیان له‌ هه‌وردا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.


بۆیه‌ ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه‌ ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه‌! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه‌! چونكه‌ ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه‌”.


پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه‌ له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ كه‌ نشینگه‌ی گه‌واهییه‌.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و ده‌بێته‌ خوداوه‌ندیان.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه‌، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه‌ بێت، تاهه‌تایه‌!”


بۆیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت.


پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ و كاوڕه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه‌ دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو،


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ