Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 13:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 وای له‌ هه‌مووانیش ده‌كرد، گه‌وره‌ و بچووک، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ئازاد و كۆیله‌، نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستیان یان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان دروست بكرێت،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 وای لە هەمووانیش دەکرد، گەورە و بچووک، دەوڵەمەند و هەژار، ئازاد و کۆیلە، نیشانەیەک لەسەر دەستی ڕاستیان یان لەسەر ناوچەوانیان دروستبکرێت،

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 13:16
26 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

داڕشت به‌وانه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌ دڵدایه‌. بچووک و گه‌وره‌ش.


پایه‌به‌رز و پایه‌نزم، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه‌.


به‌ڵام له‌ خوداوه‌ یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، گه‌واهیی بۆ گه‌وره‌ و بچووک ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌ڵێم كه‌ پێغه‌مبه‌ران و مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات وتوویانه‌،


چونكه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله‌ یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه‌.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات، چونكه‌ په‌رجوه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارم له‌ له‌شدا هه‌ڵگرتووه‌.


چونكه‌ ده‌زانن هه‌ر یه‌كێک چ چاكه‌كارییه‌ک بكات ئه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌ریده‌گرێته‌وه‌، كۆیله‌ بێت یاخود ئازاد.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


وه‌ک یه‌نیس و یه‌مبریس به‌ربه‌ره‌كانێی مووشێیان كرد، ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێی ڕه‌وا ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هزریان گه‌نده‌ڵ بووه‌ و له‌لایه‌ن باوه‌ڕ ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


تاكو گۆشتی پاشاكان و گۆشتی سوپاسالاره‌كان و گوشتی به‌هێزان، گۆشتی ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیان، گۆشتی هه‌مووان، ئازاد و كۆیله‌، گه‌وره‌ و بچووک بخۆن”.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


ده‌نگێک له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ ده‌رچوو، ده‌یفه‌رموو: “ستایشی خوداوه‌ندمان بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی، ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک!”.


مردووه‌كانم بینی به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه‌. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ سیپاره‌ی ژیانه‌ كرابووه‌وه‌. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له‌ سیپاره‌كان نووسراوه‌ حوكم دران.


چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


پاشایانی زه‌وی و سوپاسالاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و میره‌كان و به‌هێزه‌كان و هه‌موو كۆیله‌ و ئازادێک، خۆیان له‌ ئه‌شكه‌وت و تاشه‌به‌ردی چیا حه‌شار دا،


وتی: “زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن، تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خوداوه‌ندمان مۆر ده‌كه‌ین”.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ