Biblia Todo Logo
အွန်လိုင်း သမ္မာကျမ်းစာ

- ကြော်ငြာတွေ -




ئاشکراکردن 13:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 دڕنده‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، دوو قۆچی وه‌ک كاوڕی هه‌بوو، وه‌ک ئه‌ژدیها ده‌دووا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 دڕندەیەکی دیکەم بینی لە زەوییەوە دەهاتە دەرەوە، دوو شاخی وەک بەرخی هەبوو، بەڵام وەک ئەژدیها دەدوا.

အခန်းကိုကြည့်ပါ။ ကော်ပီ




ئاشکراکردن 13:11
17 ပူးပေါင်းရင်းမြစ်များ  

ئاگادار بن له‌ پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه‌ له‌ پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه‌ گورگی دڕنده‌ن!


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


كاتێ گه‌واهییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌ دۆڵی بێبن دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگێت، ده‌یانبه‌زێنێت و ده‌یانكوژێت.


ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ ژنه‌كه‌ تووڕه‌ بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


ئینجا له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستام. دڕنده‌یه‌كم بینی له‌ ده‌ریاكه‌ ده‌رده‌چوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، ده‌ تاجیش له‌سه‌ر قۆچه‌كانی بوو، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو.


تاكو كه‌س نه‌توانێت بكڕێت یان بفرۆشێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی نیشانه‌كه‌ی پێوه‌یه‌. نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه‌ یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی.


كڕنۆشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه‌ برد، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌ دڕنده‌كه‌ی دا، كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد و وتیان: “كێ وه‌ک دڕنده‌كه‌یه‌؟ كێ ده‌توانێت دژی بجه‌نگێت؟”


ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له‌ ده‌می ئه‌ژدیهاكه‌ و ده‌می دڕنده‌كه‌ و ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ ده‌هاتن.


هه‌روه‌ها بینیم كه‌ ژنه‌كه‌ به‌ خوێنی پارساكان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به‌ بینینی زۆر سه‌رسام بووم!


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


ကြှနျုပျတို့နောကျလိုကျပါ:

ကြော်ငြာတွေ


ကြော်ငြာတွေ